بەغداد - INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزیری دارایی تەیف سامی، هەڵوەشاندنەوەی هەزاران هەژماری بانكی ڕاگەیاند.
لە وەڵامی پرسیارێكدا لە میانەی دانیشتنێكدا كە بەشێكی بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، سامی ئاماژەی دا: بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر ڕاسپاردەی بانكی ناوەندی بۆ دەستپێكردنی كاركردن بەپێی سیستەمی ئۆتۆماتیكی لە بانكەكاندا بە گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیا تایبەتەكان كە پێداویستییەكان ئامادە دەكەن.
رونیشیكردەوە: دوو كۆمپانیا لە بارەگای سەرەكی وەزارەت و كۆمپانیای خزمەتگوزاری بانكی كار دەكەن،و راشیگەیاند: هەزاران هەژماری بانكی بێ باڵانس هەڵوەشێنراونەتەوە، و كاركردنیش بەردەوامە بۆ جێبەجێكردنی سیستەمی ئۆتۆماتیكیكردن لە بانكەكان و فەرمانگەكانی وەزارەت.
وتیشی: وەزارەت كارمەندەكانی دەنێرێت بۆ خولی ڕاهێنان لەسەر كاری ئۆتۆماتیكی.