بەغداد/ INA
ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ شەممە دەنگدانی لەسەر پڕۆژەی بەکرێدانی زەوی کشتوکاڵی دواخست.
بەیاننامەی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەنجومەنەکە دەنگدانی لەسەر پڕۆژەی کرێدانی زەوی کشتوکاڵی دواخست ودەنگیشی دا لەسەر بەندێکی دیکەی نوێ بۆ کارنامەکەی خۆی.
هەروەها وتیشی ئەنجومەنی نوێنەران دەنیدا لەسەر دامەزراندنی دکتۆر عبدالزهرە کازم فەتلاوی وەک هەماهەنگکاری گشتی کاروباری پارێزگاکان لە دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان، هەروەها دەنگدرا لەسەر دامەزراندنی بشیریونس وەک ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران.