بەغداد/ INA محەمد تاڵبی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ژمارەی هاوپەیمانێتی و حیزبەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنەکانی خۆجێی ئاشکراکرد.
سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمۆسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان عمادجمیل بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ژمارەی هاوپەیمانێتیەکان تاکو ئێستا گەیشتووەتە 50 هاوپەیمانێتی کە لەناویاندا 198 حزب هەن لەکۆی 296 حزبی مۆڵەتدراو، ئەوحزبانەی کە بەتەنها بەشداری دەکەن گەیشتۆتە 98 حزب و 63 حزبی دیکەش لەسەروبەندی تۆمارکردندان، وتیشی کە سبەی کۆمۆسیۆن دانیشتنێکی نائاسایی گرێدەدات دەربارەی درێژکردنەوەی تۆماری هاوپەیمانێتیەکان.
ڕوونیشی کردەوە کە هاوپەیمانێتیە بەشدارەکان لەمانە پێکدێن،هاوپەیمانێتی نیشتیمانی ،هاوپەیمانێتی بەرنامەی نیشتیمانی ، هاوپەیمانی حەسمی نیشتیمانی، هاوپەیمانی سەرۆکایەتی، هاوپەیمانی مدار.
گەورەترین هاوپەیمانیەکانیش ئەمانەن : دەوڵەتی یاسا ، بەهای مەدەنی،حەسمی نیشتیمانی،هێزی مەدەنی،تورکمانی عێڕاق.