خانزاد خانەی پەروەردە و هەڵوێست و گیانی وەرزشییە

وەرزش
  • 12-08-2023, 13:41
  • +A -A

    هەولێر -  INA
    دوێنی پاڵەوانیەتی شەتڕەنج لە موسڵ بۆ تێكڕایی ئاستەكان لەعێراق بەكۆتاهات،یاریزانەكان لە كوڕان و كچان ئەوانەی توانیان میدال بۆ خۆیان و جام بۆ یانەكانیان بەدەست بێنن بوون بە پێشەنگی پاڵەوانیەتییەكە،بەڵام دوای پاڵەوانیەتییەكە هەڵوێست و پەروەردەیەكی ناوازەو گیانێكی وەرزشی بێ وێنە و دیاریدەیەكی یەكەمجار لە وەرزشی كوردی و عێراقی روویدا،كاتێك یاریزانی یانەی شەتڕەنجی خانزاد (عەبدوڵڵا عەمماڕ) میدالی پلەی دووەی بەدەستهێنا،بەڵام هاوڕێكەی لەهەمان یانە (پەیوەند مەحمود) پلەی چوارەمی بەدەسهێنا وبێ بەش بوو لە میدالەكانی پاڵەوانیەتییەكە.
    بەڵام سەرۆكی یانەی شەتڕەنجی خانزاد دكتۆر دڵزار حەمە ساڵح بۆ چیرۆكی هەڵوێستە تازە و ناوازەكە تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و گوتی : لای ئێمە ئەنجام ئاساییە،بەڵام هەڵوێستی یاریزان عەبدوڵڵا عەممار بەم تەمەنە بچووكە كە پلەی دووەمی هێنا و میدالەكەی خۆیدایە هاوڕێكەی لەیانەی خانزاد (پەیوەند مەحمود) وهەرچەندە ئەو پلەی چوارەمی بەدەستهێنابوو،بەڵام یاریزان عەبدوڵڵا بە پەیوەندی گوت : تۆ یاریێكی زۆرنایاب و ئاستێكی بەرزت نیشاندا وبەچەند پۆینتێك میدالت وەرنەگرت،بۆیە تۆ موستەحەقی ئەو میدالەی.
    دكتۆر دڵزار لەدرێژەی چیرۆكە شۆك و نەردینەكە گووتیشی: دوای ئەو هەوڵوێستە لەشاری موسڵ لەنێوان دوو یاریزانی شەتڕەنجی خانزاد روویدا،هەموومان فرمێسك و دڵخۆشی واقی وڕكردبووین وهیچمان بۆ نەدەگوترا،تەنها تنۆكی فرمێسك وچەپڵە لێدان نەبێت،بۆیە هەستم كرد ئەمە گەورەترین پاڵەوانیەتی بوو ئەم هەڵوێستە،بۆیە بە شانازییەوە دەڵێم یانەی شەتڕەنجی خانزاد پێش وەرزش،رەوشتە،پەروەردەیە،گیانی تەباییە،دڵسۆزییە،خۆشەویستییە،هەڵوێستە،گیانی وەرزشییە وئینجا وەرزش و پێشكەوتن و ئەنجامەكانە،بۆیە هەردوو پەروەردە و رەوشت وئیتكی خێزانە بەرێزەكانی یاریزانەكان و یانەكەمانە وهەردووكی تێكهەڵێشكی وەرزشێك پڕ لە رەوشت وگیانی وەرزشییە و ئەمە بۆ ئێمە گەورەترین وپاكترین میدال و جامە.