بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەرپەرشتی یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە پشكنینی تۆماری دەنگدەران لە پارێزگای كەركوك كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە : شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران سەرپەرشتی یەكەمین كۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە پشكنینی تۆماری دەنگدەران كرد لە پارێزگای كەركوك بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی كەركوك و ئەندامانی لیژنەكە و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و ڕاوێژكاران و بەڕێوەبەرە گشتیەكان.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كۆبوونەوەكە بەمەبەستی تاوتوێكردنی ئامادەكارییە سەرەتاییەكان و ڕێكارەكانی دەستپێكردنی وردبینی و ئامادەكارییە تەكنیكی و لۆجستییەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجامدراوە.