پێشبینییەكانی كەش و هەوا بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو

ناوخۆ
  • 12-08-2023, 13:01
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتووی ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای دەكرد.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە : دۆخی كەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ شەممە ڕوون و گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ئەوەی دوێنێ تۆماركراوە بە گشتی لە ناوچەكانی وڵات و ئاماژە بەوە دەكات كە بەرزترین پلەكانی گەرما لە بەغدا و نەجەف، دیوانیە، ناسڕیە، موسەننا 51، دهۆك 44، كەركوك، دیالە، و ئەنبار 49 و كەربەلای پیرۆز، بابل، واست، میسان، سەڵاحەدین، و بەسڕە 50.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سبەی یەكشەممە كەش و هەوا ڕوون دەبێت و گەرم دەبێت، لەگەڵ هەندێك پارچە هەور، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو كەش و هەوا ڕوون و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
    ڕوونیشیكردەوە : رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوا لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاست گەرم دەبێت، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەكانی باشوور گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و هاوكات پلەكانی گەرما لە ناوچەی باكوور كەمێك دادەبەزن.
    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە دۆخی كەشوهەوای پێشبینیكراو بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، كەشوهەوا گەرم دەبێت لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاست، هەروەها كەشوهەوا گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون بەگشتی لە ناوچەكانی وڵات.