گواستنەوە: چین پێشنیارێكی تەكنیكی بۆ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان پێشكەش دەکات

ناوخۆ
  • 12-08-2023, 12:42
  • +A -A

    بەغدا - INA- هەندرێن مەكی
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی گواستنەوە رایگەیاند كە چین پێشنیارێكی تەكنیكی بۆ پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدانی ستراتیژی پێشكەش كردووە.
    بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتەكە مەیسەم سافی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان گرنگی زۆری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی پێدەدرێت و هەر كۆمپانیایەش هەوڵدەدات جێگای بۆ بدۆزێتەوە لە جێبەجێكردنیدا و ئامادەبوونی ڕاوێژكاری ئابووری لە باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا دێتە بارەگای گشتی كۆمپانیای ئاسنی عێراق گرنگی ئەم پڕۆژەیە پشتڕاست دەكاتەوە.
    سافی و تیشی: ڕاوێژكاری ئابووری پێداچوونەوەی بە پلانەكان كرد بە سەردانی بارەگای پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و پێشكەشكردنی تەكنیكی پڕۆژەكە لەلایەن ئەندازیارانی پڕۆژەكەوە.
    جەختیشی لەوە كردەوە كە لە ئێستادا پڕۆژەكە لە قۆناغی سەرەتایی دیزایندایە، دیزاینەكانیش بە یەكەوە پەرەی پێدەدرێت و هەروەها كۆمپانیا تایبەتمەندەكان لێكۆڵینەوە لە خاك دەكەن بۆ دابینكردنی داتای پێویست بۆ دیزاینی هێڵی ئاسن و ڕێگای خێرا.
    محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشتر پشتڕاستی كردەوە كە پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان عێراق دەگۆڕێت بۆ وڵاتێكی كراوە بەڕووی جیهاندا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە ژمارەیەك بازرگان و وەبەرهێنەری كەرتی تایبەتی عێراقی لەخۆگرتبوو.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێگاكانی لابردنی ئەو ئاستەنگانە كرا كە ڕێگرن لە كارەكانی كەرتی تایبەت و پاڵپشتیكردنی بۆ بەشداریكردن لە جێبەجێكردنی پلانەكانی حكومەت بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان.
    سودانی ئاماژەی بە دیدگای حكومەت بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت كرد كە لە پاكێجێك بڕیار و ڕێكارەكانی كابینەی حكومەتدا بەرجەستە بوو كە خزمەت بەم كەرتە دەكات، جەختیشی لە پەسەندكردنی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان و پڕۆژە گەورەكان لەلایەن حكومەتەوە كردەوە، وەك ڕێڕەوی گەشەپێدان كە نوێنەرایەتی ڕێگا گرنگەكان دەكات بۆ چاكسازی لە دۆخی ئابووری، چارەسەركردنی ئابووری تاكلایەنە و دروستكردنی ژینگەی وەبەرهێنان.
    سودانی جەختی لەوە كردووەتەوە بەگوێرەی بەیاننامەكە پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان عێراق دەكاتە وڵاتێكی كراوە بەڕووی جیهاندا، ئەمەش وایكردووە دامەزراوە دارایی و ئابوورییەكان مامەڵە لەگەڵ ئەو پڕۆژەیەدا بكەن كە ئەمەش لە وڵاتانی ناوچەكەدا ناوەستێت و بەڵكو زیاترە لە وڵاتانی جیهانی و ئابوورییەكانی وەك چین و ئەوروپا بەیەكەوە دەبەستێتەوە، لەگەڵ پڕۆژە یەكگرتووەكانی وەك بەندەری فاو و شارە پیشەسازییە گەورەكە و دروستكردنی پیشەسازی گەورە كە پێداویستییەكانی عێراق و ناوچەكە دەگرێتەوە.