بهغدا-INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ شەممە لەتویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتووە ڕاگەیاند:
لە کاتەی حکومەت پێکهێنراوە بەڵێنمان داوە لە بەرنامەی حکومەتدا گرنگییەکی تایبەت بدرێت بە گەنجان و لە پێشینەی کارەکانماندا بن، گەنجەکانمان وەبەرهێنانی مسۆگەرکراوی داهاتووی عێراقن، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی تەرخان دەکەین بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بیرۆکە و پێشنیارەکانیان هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی لاواندا و ئەوان هەموو پشتیوانییەکی ئێمە بە دەست دەهێنن.