بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند: بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی تیرۆریستێكی سەر بە گروپێكی تیرۆریستی كە لە ناو پارێزگای سەڵاحەدین كردەوە دەكەن و تاوەرەكانی كارەبا لە پارێزگاكە دەكەنە ئامانج دەستگیركرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە پرۆسەیەكی چۆنایەتی و هەوڵێكی هەواڵگریی دیاریكراو و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەكانی فیرقەی بیست و یەكەم و بە هاوكاریی بەشی هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین و گەڕانی فەرماندەیی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی وەزارەتی بەرگری، بۆسەیەكی توند لە دەروازەی گوندی سەبیحە ئەلبكارە دانرا و لە ئەنجامدا تیرۆریستێكی داواكراو بەپێی بڕگەكانی مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیركرا.
ئاماژەی بەوەشكرد: تیرۆریستەكە لە ویلایەتی بەناو سەڵاحەدین كاریكردووە بۆ گواستنەوەی تەقەمەنی و كەرەستەی دیكە، هەروەها دەستگیرا بەسەر كۆگایەكی گەورەی تەقەمەنیدا كە لەژێر زەویدا شاردرابووەوە، كە بۆ مەبەستی كردەوەی تیرۆریستی بوو بۆ بە ئامانجكردنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا لەسەر ڕێگای بێجی-حەدیسە لە پارێزگای سەڵاحەدین.