كۆمسیۆن: دەرگای كاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان لە 13ی ئاب دادەخرێت

ناوخۆ
  • 10-08-2023, 20:25
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تەئكیدیكردەوە: كە دەرگای كاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 13ی ئاب دادەخرێت.
    سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان عیماد جەمیل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆمسیۆن لە 15ی تەمووزی ڕابردووەوە دەرگای بۆ ئەو كەسانە كردەوە كە دەیانەوێت خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كاندید بكەن و لە كۆتایی دەوامی فەرمی لە 13ی ئاب دادەخرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دوای داخستنی دەرگای كاندیدكردن، ماوەی 15 ڕۆژ پشكنین بۆ ناوی كاندیدەكان دەكرێت لەڕووی هەڵوێستی یاسایییانەوە سەبارەت بە رێوشوێنەكانی لێپرسینەوە و دادپەروەری، ئیفادەكانیان، دەستپاكیان و پێگەی ئەمنییان.
    كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان پێشتر ڕایگەیاند: كە 50 هاوپەیمانی ناویان تۆماركردووە و 296 حزبیش ڕەزامەندییان لەسەر دراوە بۆ بەشداریكردن لەو هەڵبژاردنەی كە بڕیارە كۆتایی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت، پێش ئەوەی دەرگای پێشكەشكردنی داواكاری بۆ قەوارە و هاوپەیمانی و حزبەكان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكاندا دابخەن.