بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: لەسەر پێویستی توندی لە جێبەجێكردنی یاسا و پاراستنی شكۆی دەوڵەت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ سەرۆك وەزیران، فەرماندەی گشتیی هێزەچەكدارەكان، محەمەد شیاع سودانی، لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای میسان سەرپەرشتی كۆبوونەوەی فەرماندەی دەزگا ئەمنییەكانی پارێزگاكەی كرد.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە كرا بە بارودۆخی ئەمنی لە سەرتاسەری پارێزگای میسان و ئامادەكردنی پلانە ئەمنییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەكان لە پارێزگاكەدا، بەتایبەتی سەبارەت بە ناكۆكییە خێڵەكییەكان و كاریگەرییەكانیان لەسەر تەونی كۆمەڵایەتی و هەوڵەكانی گەشەپێدان و وەبەرهێنان تێیدا، هەروەك گفتوگۆكرا لە بارەی پلانەكانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و رووداوە تاوانكارییەكان.
بەپێی بەیاننامەكە، فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان جەختیكردەوە: لە پێویستی توندی لە جێبەجێكردنی یاسا و پاراستنی شكۆی دەوڵەت، و دوودڵ نەبوون لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست كە دەبێتە هۆی چەسپاندنی سەروەری یاسا و باشتركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگاكەدا.
وتیشی: هەڵسەنگاندنێكی بەردەوام هەیە بۆ ئەفسەر و فەرماندەكان، سەبارەت بە ئاستی ئەدای ئەمنی لە جێبەجێكردنی ئەو ئەركانەی پێیان سپێردراوە، و تەئكیدیشیكردەوە: لە پشتیوانیكردنی دەزگا ئەمنییەكان بە هەموو جۆرەكانیەوە، و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان سەبارەت بەو كێشانەی كە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە پارێزگای میسان.