بەغداد – ا ه ع فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار و نوری مالیكی جێگری، ئەمرۆ چوار شەممە، تاوتوێی دەستەبەركردنی تەواوی پێداویستیەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردیان كرد. سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار پێشوازی كرد لە نوری مالیكی جێگری و تاوتوێی دواگۆڕانكارییەكانی سەرگۆڕەپانی سیاسی لەسەر ئاستی ئیقڵیمی و نێودەوڵەتی كرد". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە " لە دیدارەكەدا رۆشنایی خراوەتە سەر رێگری و دابینكردنی تەواوی پێداویستیەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەجۆرێك رێز لە مافە دەستوری و تەواوی هاوڵاتیان بگیرێت و پێگە و شوێنی عێراق پتەو بكات".