ئەعرەجی: عێراق ئەزموونی كەڵەكەبووی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەدەستهێناوە

ئەمنی
  • 10-08-2023, 18:39
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی تەئكیدیكردەوە: كە عێراق ئەزموونی كەڵەكەبووی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەدەستهێناوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: ئەعرەجی وۆركشۆپێكی سەبارەت بە بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ ماوەی (2021-2025) كردەوە، بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان و نوێنەری 14 پارێزگا.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: ئەعرەجی بە وتارێك وۆركشۆپەكەی كردەوە و تیایدا وتی: عێراق ئەزموونی كەڵەكەبووی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەدەستهێناوە و پێویستە لەگەڵ ئەوانی دیكەدا ئاڵوگۆڕی بكەین، ئەوەش دوای ئەوەی بە قوربانیدانی نەوەكانمان و فەتوای مەرجەعیەتی باڵای ئایینی و هاوكاری وڵاتانی دۆست سەركەوتوو بووین.
    هەروەها تەئكیدی لە گرنگی دروستكردنی ژینگەیەكی سەلامەت و سەقامگیر لەڕێگەی جێبەجێكردنی ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كردەوە.
    هەر بەپێی بەیاننامەكە، عەرەجی جەختی لەوەشكردەوە: كە عێراق ڕێوشوێنی گەورەی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی گرتووەتەبەر بۆ كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان، هەروەها پێویستی بە هەوڵێكی هەواڵگری زیاتر هەیە بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتە ئەمنییانەی كە بەدەست هاتوون.
    لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە، لە وۆركشۆپەكە باس لە میكانیزمەكانی بەدواداچوونی جێبەجێكردنی تەوەرەكانی ستراتیژی و ئاستەنگ و بەربەستەكان و دەستكەوتەكان كرا.