بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدی لە ئیرادەی حكومەت كردەوە بۆ جێبەجێكردنی ئەولەویاتەكانی بەرنامەكەی پەیوەست بە چالاككردنی كەرتە گرنگەكان لە سەرجەم پارێزگاكاندا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ، لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای میسان چاویكەوت بە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی سنوری پارێزگاكە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە دیدارەكەدا بارودۆخی خزمەتگوزاری و ئابووریی قەزا و ناحیەكانی پارێزگای میسان و دیارترین پڕۆژە ستراتیژییەكان كە لەلایەن حكومەتەوە جێبەجێ دەكرێن تاوتوێكرا ، هەروەها جەختكرایەوە لەسەر یەكخستنی كارەكان و پاڵپشتیكردنی پارێزگاكە لە جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانیدا، بە شێوەیەك كە لەگەڵ خواستەكانی خەڵكی پارێزگای میساندا بگونجێت.
هەر لە میانەی دیدارەكەدا، سودانی تەئكیدی لە ئیرادەی حكومەت كردەوە بۆ جێبەجێكردنی ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەتەكەی، سەبارەت بە چالاككردنی كەرتە گرنگەكان لە سەرجەم پارێزگاكاندا، لە پێشی هەموشیانەوە كەرتی خزمەتگوزاری لە هەموو لایەنەكانییەوە، هەروەها تەئكید لە گرنگی هەوڵە هاوبەشەكان كرایەوە بۆ پاڵپشتیكردنی دیدگا و بەرنامەكانی حكومەت كە ئامانجیان پێشخستنی واقیعی ئابووری پارێزگای میسان و بەرزكردنەوەی ئاستی ژیان بۆ خەڵكەكەی.