قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کۆبووەوە

سیاسی
  • 10-08-2023, 17:16
  • +A -A

    هەولێر/INA 
    ئەمڕۆ پێنچشەممە جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی. لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کۆبووەوە

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندڕاوێکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دواپێشهاتە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق و چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ژاپۆن تاوتوێ کران.
    لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە ١٠ی ئابی ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو، دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەیبوو، قوباد تاڵەبانی بەهۆی هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان لە بنیاتنانی ژێرخانی ئابوری و خزمەتگوزاری سوپاسی حکومەتی ژاپۆنی کرد و رایگەیاند: ئەزمونی ژاپۆن لە گەشەسەندندا نمونەیەکی دیار و سەرکەتووە لەسەر ئاستی جیهان و پێویستە عێراق و هەرێم لە ئیدارەدانی سێکتەرە جیاوازەکاندا سود لە ئەزمونی ئەو وڵاتە ببینن.
     جێگری سەرۆک وەزیران ئامادەیی حکومەتی هەرێمی دەربڕی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە تایبەتیش لە بوارەکانی بازرگانی و خوێندنی باڵادا.
    لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون کە لەپێناو سەقامگیری عێراق و کوردستان و رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ گەشەسەندنی ئابوری، پێویستە هەم کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەم ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە کوردستان و عێراق لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن.