مالیكی بانگهێشتی كۆمپانیا میسرییەكان دەكات بۆ وەبەرهێنان لە عێراق

سیاسی
  • 10-08-2023, 16:26
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، داوای لە كۆمپانیا میسرییەكان كرد وەبەرهێنان لە عێراق بكەن.
    نوسینگەی مالیكی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە وەلید محەمەد ئیسماعیل باڵیۆزی كۆماری عەرەبی میسر لە عێراق كرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا گفتووگۆیان كرد لەبارەی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێگاكانی پەرەپێدانی ئامرازەكانی هاوكاری نێوان هەردوو وڵاتی برا، و پاڵنانییان بۆ ئاسۆی فراوانتر لە بوارە جیاجیاكاندا، هاوكات باسیان لە پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكان كرد كە لە وڵاتدا ڕوودەدەن، لەگەڵ ئەو پێشهاتانەی ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دێنەكایەوە.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە مالیكی جەختی لەوەكردەوە: پەیوەندییەكانی عێراق و میسر لە ئاستە جیاجیاكاندا شایەتی پێشكەوتنێكی ئەرێنییە و هەروەك داوا هاتنی كۆمپانیا میسرییەكانی بۆ ناو عێراق كرد، بەتایبەتی كە وڵاتەكە شایەتی دۆخی سەقامگیرە و ئاراستەیەك هەیە بەرەو ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنانەوە.
    ناوبراو ئاماژەیكرد: بە گرنگی زیادكردنی میكانیزمەكانی هەماهەنگی لە چوارچێوەی بوارەكانی سیاسی، ئابووری، بازرگانی، پیشەسازی، ئەمنی و بوارەكانی دیكەدا، بە ئامانجی بەردەوامبوون لە دامەزراندنی فاكتەرەكانی خۆشگوزەرانی و توخمەكانی گەشەپێدانی ناوچەكە، و بەرزكردنەوەی هەوڵە هاوبەشەكان لە پێناو بەدواداچوونی یەكگرتنی ستراتیژی لە نێوان هەردوو وڵاتی برادا.
    لە بەرامبەردا باڵیۆزی میسر تەئكیدیكردەوە: لە پەرۆشی میسر بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەكاندا، بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان و بنیاتنانی هاوبەشی بۆ پێشخستنی گەشەپێدانی بەردەوام، لە كەرتە جیاوازەكانی پیشەسازی و ئابووری و وەبەرهێنان.