دیوانیە/ INA فەرحان مراد
پارێزگاری دیوانیە مەیسم عەبدولیلا ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە وردەکاری پڕۆژەی سەنتەری پزیشکی بۆچاو خستەڕوو.
هەروەها بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە سەنتەری نەشتەرگەری چاو لە پڕۆژەی گەشەپێدانی پارێزگاکاندا جێبەجێکراوە و لەدوو نهۆم پێکدێت و بەشەکانی ڕاوێژکاری وتاقیگەو ژووری تیشک وڕاستکردنەوەی تیلی چاو پێکدێت.
وتیشی سەنتەرەکە بەشی ڕاوێژکاری و هۆدەبۆ پزیشکان و چوار هۆڵ و هۆڵێکی دیکەش بۆ چاوەڕوانی لەخۆدەگرێت .
ئاماژەشی بەوەکرد کە 97٪ ی پڕۆژەکە تەواوکراوە و حکومەت بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی پارە بۆ پڕۆژەی پزیشکی وتەندروستی لە پارێزگاکە.