بەغداد/ INA
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بنگین ڕێکانی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممەپڕۆژەی پردی پێنجەمی کردەوە.
ڕێکانی لە وتەیەکیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد وتی ئێمە ئەمڕۆ خۆشحاڵین بە کردنەوەی ئەم پردەلەموسڵ وەک وەفایەک بۆ ئەوبەڵێنانەی دابوومان بۆ نۆژەنکردنەوەی پردەکانی موسڵ.
ئەم پردە بە قەرزی بانکی نێودەوڵەتی دروستکرایەوە کە درێژیەکەی 2٫7 کیلۆمەترە کە بەپردێکی گرنگ دادەنرێت و کە پارێزاگاکانی باکوور بە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووی عێڕاق دەبەستێتەوە.