سەرۆک وەزیران دروستکردنی 6 نەخۆشخانەی نوێ ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 10-08-2023, 14:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محەمدشیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کەبەمنزیکانە 6 نەخۆشخانەی نوێ لە شەش پارێزگا دروست دەکرێت ئاماژەشیکرد بە دابینکردنی پارەی زیاتر بۆ داوودەرمان.
    سەرۆک وەزیران لەوتەیەکیدا بەبۆنەی کردنەوەی نەخۆشخانەی حکیمی فێرکاری لە میسان کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد وتی کە بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە دواکەوتووەکان لەبەرنامەی کاری حکومیدایە و نەخۆشخانەی حکیم شارێکی پزیشکی گەورەوستڕاتیژیە کەپاش کۆششێکی زۆر هاتەکایەوە.
    وتیشی ئێمەبەردەوامین لە گرنگیدان بە کەرتی تەندروستی چونکە باوەڕمان وایە کەئەم کەرتەخزمەت بەهاووڵاتیان دەکات وناکرێ لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان دوا بکەوین. 
    جەختیشی لەوەکردەوە کە لەهەموو ئاستەکاندا پلانمان داڕشتووەبۆ دەسپێکردنەوەی ئەوپڕۆژانەی کە ڕاوەستابوون و چەندین بڕیارمان دەرکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان ئەویش بە پێی لێژنەی فەرمانی دیوانی 45 و بۆیەکەمجاریشە هەندێک ئامێری نوێ لەم نەخۆشخانەیە بەکاردەهێنرێن.
    هەروەها وتی پلانێک هەیە کە لەبودجەی هەرسێ ساڵەکەدا دانراوە بۆ بەگەڕخستنەوەی نەخۆشخانەکان بەشێوەیەکی هاوبەش بەشێوەی گرێبەست لەگەڵ دەزگاگەلێکی پسپۆڕ لەوبوارەدا.
    وتیشی پلانێک لەئارادایە بۆ دروستکردنی 15 نەخۆشخانە بە فراوانی 100 قەڕەوێڵە لە قەزاکانداو دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی دیکەش لە قەزای مجڕالکبیر، جەختیشی کردەوەسەرئەوەی کە نەختینە بۆ بنکە تەندروستیەکانی تایبەت بە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە و ئالوودەبوانی ماددەهۆشبەرەکە دابیندەکرێت و 5 بنکەی پسپۆڕ لەمبوارانەدا لەبەغداو پارێزگاکان دروست دەکرێن، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە یاسای بیمەی تەندروستی گۆڕانکاری بەسەرفەلسەفەی سیستەمی تەندروستیدا دەهێنێت .