بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی، کەشوهەوای وڵاتەکەی بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی دەکرد پلەکانی گەرما لە بەغدا بەربەستی ٥١ پلە تێپەڕێنن.
لە ڕاگەیاندراوێكی دستەی كەشناسی ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "کەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ، هەینی، زۆر گەرم دەبێت لە سەرتاسەری وڵات، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو لە ناوەڕاست و ناوچەکانی باشوور، و نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەی باکوور"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "پلە بەرزترین پلەی گەرما لە بەغدا، ناسریە، موسەنا، قادیسیە، 51، کەربەلا، نەجەف، میسان، واست، 50، و بەسرە ٥١ ی تۆماركرد”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کەش و هەوای ڕۆژی شەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە سەرتاسەری وڵات، هاوکات پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەکانی وڵات".
و لە درێژەی قسەکانیدا وتی "کەش و هەوای ڕۆژی یەکشەممە ڕۆژێکی گەرم دەبێت لە هەموو وڵاتدا، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک لە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، و لە ناوچەی باکووریش نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو."
وە ئاماژەی بەوەشکرد، "کەشوهەوای وڵات بۆ دووشەممەی داهاتوو گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا."