سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای و جێگری باڵیۆزی ئەمریکا تاوتوێی هاوکارییە دادوەرییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکایان کرد

سیاسی
  • 10-08-2023, 10:52
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فائق زەیدان و جێگری باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، دەیڤید بێرگەر، تاوتوێی هاوکارییە دادوەرییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکایان کرد.
    ڕاگەیاندی دەسەڵاتی دادوەری، لە ڕاگەیاندراوێكدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، ڕایانگەیاندووە، کە "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زەیدان، پێشوازی لە جێگری باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، دەیڤید بێرگەر کرد".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "دادوەر زەیدان لەگەڵ بێرگەر گفتوگۆی لەبارەی بەدواداچوون بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە دادوەرییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە".