بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپاسی یانەی شورتە كرد بۆ ئەو ئاستە نایاب و كێبڕكێیە گەورەیە.
سودانی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: هەموو پێزانین و سوپاسێك بۆ ئێوەی پاڵەوانانی یانەی شورتە، بۆ ئەو ئاستە نایاب و كێبڕكێیە گەورەیەی كە وای لێكردن بەرزببنەوە بۆ ئەم ڕۆڵە پێشكەوتووە، لە جامی شا سەلمان بۆ یانە پاڵەوانەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێوە هاندەرەكانتان دڵخۆش كردووە و عێراقییەكانتان شانازییتان پێوە دەكەن، سوپاسی ڕێكخەرانی ئەم پاڵەوانێتییە دەكەین كە ڕەنگدانەوەی ڕوخسارێكی گەش و پێشكەوتووی تۆپی پێی عەرەبی بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، تیمی شورتە لە قۆناغی پێش كۆتایی یانە عەرەبییەكان بە گۆڵێكی بێ وەڵام بە هاوتا سعودییەكەی نەسر دۆڕا.