بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بازرگانی بە بەرزترین ڕێژەی بەرهەمهێنانی ڕاستەقینەی بەروبوومی گەنم خۆژێنی ڕاگەیاند، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كۆكردنەوەی گەنم مسگۆركراوەو بەرزبوونەوەی نرخی جیهانی كاریگەری لەسەر نابێت.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: كۆكردنەوەی گەنم تا دوای چوونە ناو وەرزی بازاڕی داهاتوو مسۆگەر دەكرێت، و هیچ قەیرانێكی جیهانی یان بەرزبوونەوەی نرخ لە بازاڕی جیهانی گەنمدا كاریگەری لەسەر نابێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ لەكاتی گونجاودا هات، وایكرد بتوانین خۆژێنی بەدەستبهێنین، بەڕێژەی بەرهەمهێنانی پێنج ملیۆن و 194 هەزار تۆن، كە بەرزترین ڕێژەیە لەمێژووی عێراقدا.
ئاشكراشیكرد: كۆگاكانی كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە بەر لە پێكهێنانی حكومەت خاڵی بوون لە گەنم، بەڵام ئەو پاڵپشتییە گەورەیەی حكومەت كە پێشكەشی وەزارەت كرا، وای لێكرد كە گەنم مسۆگەر بكات، ئەمەش بە دوو ئاراستە: یەكەمیان ڕازی بوو بە كڕینی یەك ملیۆن و 200 هەزار تۆن گەنمی ئوسترالی و ئەمریكی و كەنەدی، دووەمیان پشتگیری وەرزی بازاڕكردن بوو، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە دابینكردنی ئاردی بۆ هاوڵاتیان.
رونیشیكردەوە: لەگەڵ سەرەتای ساڵی 2023 و هاتنی كەشتییە باركراوەكان بە گەنمی هاوردەكراو، كیسەی ئارد دەستی بە دابەزین كرد، لە ماوەی مانگی ئاداردا (23) هەزار دینار بوو، لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزەكەشدا لە بازاڕكردنی باش و سەركەوتن، بوو بە دەوروبەری (15) هەزار دینار، ئەمەش دوای ئەوەی بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆماركرد كە گەیشتە (45) پێش دەستپێكردنی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت لە مانگی تشرینی یەكەمی 2022.