سەرۆك وەزیران باس لە روبەروبوونەوەی كاریگەرییەكانی كەمی ئاو لەسەر كەرتی كشتوكاڵ دەكات

سیاسی
  • 9-08-2023, 20:17
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی سەبارەت بە ئەولەویەتەكانی وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە بودجەی ساڵی 2023 كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە ئەولەویەتەكانی وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە بودجەی ساڵی 2023 كرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا باس لەو پڕۆژە و پرۆگرامانە كرا كە لە پلانەكانی هەردوو وەزارەتەكەدا هاتووە، بەمەبەستی دەستپێكردنی جێبەجێكردنیان دوای ئەوەی بودجە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و ڕێنماییە پەیوەندیدارەكانی دەردەكرێن.
    بەیاننامەكە ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لەو ڕێوشوێنانە كرا كە گیراونەتەبەر بۆ روبەڕوبوونەوەی كاریگەرییەكانی كەمی ئاو لەسەر كەرتی كشتوكاڵ، چی ڕووەكی و چی ئاژەڵی، هەروەها ڕێگاكانی چارەسەركردنیان و كاركردن بۆ ناساندنی شێوازی ئاودێری هاوچەرخ، جگە لە خۆئامادەكردن بۆ وەرزی داهاتووی كشتوكاڵ، هەروەها جەختكردنەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت، بۆ دڵنیابوون لە سەركەوتنی پلانی كشتوكاڵی لە سەرتاسەری وڵاتدا.