عێراق تەئكید لە بێلایەنی خۆی لە بارەی شەڕی روسیا و ئۆكرانیا دەكاتەوە

سیاسی
  • 9-08-2023, 18:52
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، ئەمڕۆ چوارشەممە، هەڵوێستی بێلایەنی عێراقی لەبارەی شەڕی روسیا و ئۆكرانیا دووپاتكردەوە.
    وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ئەحمەد سەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ حسێن هەڵوێستی بێلایەنی عێراقی دووپاتكردەوە لە جەنگی ڕوسیا و ئۆكرانیا، چونكە هاوتایە لەگەڵ بڕگەكانی دەستووری عێراق بەوەی كە لەگەڵ لایەنێكدا دژی لایەنێكی دیكە نەبێت، ئەم هەڵوێستەی لە میانەی كۆبوونەوەیەكدا دەربڕی لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری ئابووری ئۆكرانیا یولیا سڤیریدینكۆ لە ڕێگەی تەكنەلۆژیای ڤیدیۆییەوە.
    هەر بە پێی بەیاننامەكە حسێن جەختی لەوەكردەوە: كە هەڵوێستی عێراق داوای ڕێزگرتن لە بنەماكانی یاسا نێودەوڵەتییەكان و میساقی نەتەوەیەكگرتووەكان و پاڵپشتیكردن لە هەوڵەكان دەكات كە ئامانجیان كۆتایی هێنانە بە شەڕ، و هانی هەموو هەوڵێكی نێوەندگیری دەدات لەو چوارچێوەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێك بە ئامانجی هێمنی و ئاگربەست، بە شێوەیەك كە گەرەنتی گەڕانەوەی سەقامگیری و كۆتایی هاتنی قەیرانەكان بكات.
    سەحاف ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا گفتووگۆكرا لەبارەی كۆمەڵێك بابەتی پەیوەست بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و هەروەها كۆمەڵێك بابەتی گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، لەوانە هاوكاری ئابووری، لیژنەی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، گروپی پەیوەندی عەرەبی سەبارەت بە قەیرانی روسیا و ئۆكرانیا، وتووێژ و ئاشتی و پرسی پاككردنەوەی مین.