بەغداد - INA
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، ڕۆژی چوارشەممە، ڕایگەیاند: گوتاری رق و كینە یەكێكە لە كێشەكانی كۆمەڵگا، و وتیشی: سیستەمی خێڵەكی و یاساكان و جێبەجێكردنیان ڕۆڵێكی سەرەكییان هەیە لە بڵاوكردنەوەی گوتاری لێبوردەیی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: لە چوارچێوەی رێنماییەكانی حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و بەپێی بەرنامەی حكومەت، ئەمڕۆ ڕاوێژكارێتی ئاسایشی نیشتمانی كۆبوونەوەیەكی فراوانی ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی بنەماكانی ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی گوتاری ڕق و كینە بە سەرۆكایەتی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، قاسم ئەعرەجی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە نوێنەرانی پێكهاتە عێراقییەكان، ئەكادیمیەكان، مامۆستایانی زانكۆكانی عێراق، و چالاكانی ناو نێوەندەكانی كۆمەڵایەتی، لەوانە توێژەران، شێخەكانی عەشیرەتەكان، دامەزراوەكانی پەیوەندیدار بە بەرەنگاربوونەوەی گوتاری ڕق و كینە و ڕاوێژكاران لە نوسینگەی سەرۆك وەزیران.
ئەعرەجی لە وتارێكدا جەختیكردەوە: كە گوتاری ڕق و كینە یەكێكە لە كێشەكان كە كۆمەڵگاكان بەدەستیەوە دەناڵێنن، و لێبوردەیی و قبوڵكردنی ئەویتر بنەمای ڕاستەقینەی بنیاتنانی كۆمەڵگاكان و بەهێزكردنی یەكگرتووییانە، وتیشی: خێزان بەپلەی یەكەم خەمی چاكسازی ئەندامەكانیەتی، چونكە ئاشتەوایی ماڵ چاكسازی كۆمەڵگایە.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، ئەعرەجی تەئكیدیكردەوە، لە پێویستی بەپەلەی یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی و پێكەوەژیان، لەڕێگەی قوتابخانە، زانكۆ، ناوەندی پەرستگاكان، ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، دامەزراوە ئاینیەكان و ناوەندەكانی دیالۆگ، بەو پێیەی یارمەتیدەرن بۆ بڵاوكردنەوەی كولتوری لێبوردەیی و قبوڵكردنی ئەوی تر و بەرەنگاربوونەوەی هەر گوتارێك كە ڕق بڵاو بكاتەوە.