بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی كشتوكاڵ و زۆنگاوەكان و ئاوی پەرلەمان تاوتوێی چەند دۆسیەیەكی كرد، دیارترینیان ئەو ئەو دۆسیەیانەن كە پەیوەندییان بە پلانی كشتوكاڵی و پاڵپشتیكردنی ئاژەڵدارییەوە هەیە، هەروەها تەئكیدی لە گرنگی زیادكردنی بەردانەوەی ئاو كردەوە لە هەندێك لە ڕووبارەكاندا.
سەرۆكی لیژنەكە فالح خەزعەلی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لیژنەی كشتوكاڵ و زۆنگاوەكان و ئاوی پەرلەمان بەیاوەری بەرێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو سەردانی پارێزگای دیوانیەی كرد وەك یەكێك لە پارێزگا كشتوكاڵییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەردانەكە بۆ گفتوگۆكردن بوو لەسەر چەند دۆسیەیەكی گرنگ، كە دیارترینیان پڕۆژە وەستاو و دواكەوتووەكان بوو لەگەڵ قەرەبووكردنەوەی جوتیاران، كە لە تەرخانكردنی بودجەی ساڵی 2023 هاتووە.
وتیشی: لە سەردانەكەدا باس لەو بابەتانەش كرا كە كەرتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باشتر دەكەن، هەروەها ئەو پڕۆژانەی كە لە بودجەی ساڵی 2023 دا پارەیان بۆ تەرخان كراوە، و هەروەك ئاماژەی بە زیادكردنی هەڵمەتی پاككردنەوە لە پارێزگای دیوانیە كرد.
وتیشی: پرسەكانی پەیوەست بە ئاژەڵداری و پشتگیریكردنی بەخێوكەرانی ئاژەڵدار باسكران، و ڕوونیشیكردەوە: پاكێجێك ڕێوشوێنمان هەیە كە ڕێككەوتنی لەسەر كراوە بۆ پاڵپشتیكردنی ئەو ناوچانەی زیانیان بەركەوتووە بەهۆی كەمی ئاوەوە لە ڕێگەی دەستەی ئاوی ژێر زەویەوە لە ڕێگەی هەڵكەندنی بیرەوە، هەروەها هەندێك پێشنیازمان هەیە كە پێشكەشی پارێزگامان كردووە.
هەروەك جەختی لە بەردانەوەی ئاوی زیاتر لە هەندێك ڕووباردا كردەوە كە كەمی ئاویان هەیە.