ڕەوتی فوراتەین بەشداری هەڵبژاردنی پارێزگاكان ناكات

سیاسی
  • 9-08-2023, 16:35
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ چوار شەممە ،ڕەوتی فوراتەین رایگەیاند کە بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا ناکەن . ئەمینداریەتی گشتی ڕەوتی فوراتەین لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویوتی ، تیایدا هاتووە :- جگە لە بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ، خۆمان بەدور دەگرین لە كێبڕكێی هەڵبژاردن و لیستی سێبەرمان نابێت و پشتیوانی هیچ هێزێكیش ناكەین
    هەر لە راگەیەندراوکەدا رەوتی فوراتەین دا هاتووە:- کە بەشدارینەكردنمان لەم هەڵبژاردنە, بە بژاردەیەكی دروست دەزانین, لەپێناو پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی حكومەت بۆ سەرخستنی هەڵبژاردن و خۆ بەدورگرتنمان لە كێبڕكێی هەڵبژاردن, بەمانای نەبوونی لیستی سێبەرو پشتیوانی نەكردنی هیچی هێزێكی سیاسی دێت.