بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە" نەعیم عەبودی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پشتبەستنی بە پرۆگرامە ئەکادیمیە تایبەتمەندەکان لە بواری دەستپاکی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پشتڕاستکردەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە:-"نەعیم عەبودی"وەزیری خوێندنی باڵا ، لەدستەی دەستپاکی بەشداری کرد لە پرۆگرامی هۆشیاری لەگەڵ زانکۆکانی عێراق لە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ستراتیژی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
"عەبودی " لە وتارەکەیدا لە میانی کردنەوەی مەراسیمەکەدا جەختی لە پەسەندکردنی پرۆگرامی ئەکادیمی تایبەتمەند لە بواری دەستپاکی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دابینکردنی کەشی پێویست بۆ ڕاهێنان و پەروەردە بە هاوکاری دەستەی دەستپاکی فیدراڵی کردەوە .
وەک ئاماژەی پێدا :- دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا دەخوازن هەماهەنگی هەبێت لەگەڵ دامەزراوەکانی دەستەکە بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجە نیشتمانییەکانی کە بەرپرسیارێتی هەموو عێراقییەکانی لە ئەستۆیە.
ڕاشیگەیاند :- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەرپرسیارە لە گەیشتن بە ئامانجەکانی دامەزراوە ئەکادیمییەکانی و ئەرکی پەروەردەیی خۆی، و نابێت لەژێر کاریگەری هەلومەرجدا پاشەکشە بکات یان کوالیتی ئەدای دامەزراوەکان کەم بکاتەوە و ڕێگە بدەن دەستی گەندەڵی لەسەر جەستەی کۆمەڵگا بمێنێتەوە.