مەندەلاوی جەخت لەسەر چارەسەرکردنی مەلەفە گەورەکانی گەندەڵی دەکاتەوە

سیاسی
  • 9-08-2023, 16:24
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ، جەختی لەسەر چارەسەرکردنی مەلەفی گەندەڵیە گەورەکان کردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی "محسن مەندەلاوی" جێگری یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردویەتی،ڕایگەیاندووە:- مەندەلاوی سەردانی باڵاخانەی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی کرد و لەوێ چاوی کەوت بە "حەیدەر حەنون " سەرۆکی دەستەکە و ستافی پێشکەوتوو ، و گفتوگۆیکرد لەسەر کۆمەڵێک مەلەف و بابەتی گرنگ.
    مەندەلاوی هەوڵەکانی دەستەی دەستپاکی بەرز نرخاند لە بەدواداچوون بۆ مەلەفە گەورەکانی گەندەڵی و ئەو پارانەی کە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بەگەندەڵی دزراون بەرز نرخاند.
    جەختیکردەوە لە گرنگی چارەسەرکردنی ئەو مەلەفانەی کە ڕای گشتییان جولاندوە بە زووترین کات و کارکردن بۆ وەرگرتنەوەی پارە دزراوەکان،بۆئەوەی هاووڵاتیان مەتمانەیان بە دامەزراوە فەرمییەکانی بەرز بێتەوە.
    "مەندەلاوی" داوای کرد پەیوەندی و هەماهەنگی هەبێت لەگەڵ لایەنی نێودەوڵەتی لە بواری لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران و داواکراوان و وەرگرتنەوەی پارە دزراوەکان، هەروەها گرنگی هاوکاری نزیکتر لە نێوان ئەنجومەن و دەستەکە سەبارەت بە مەلەفی گەندەڵی لەگەڵ لیژنەکانی پەرلەمانەوە بە بەتایبەتی لیژنەی دەستپاکی.
    هەروەک جەختیشی کردەوە کە سەرۆکایەتی ئەنجومەن پاڵپشتی کارەکانی دەستەکە دەکات،و پەرۆشی بۆ یاسای پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی،و پێویستی ئەنجامدانی خول و وۆرک شۆپ کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی پەرلەمانتاران لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.