بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەو شەپۆلە گەرمایە بڵاوکردەوە کە رووبەرووی وڵات بۆتەوە،هۆشداری دەدات لە بەربونەوی زیاتر لە رۆژی هەینیەوە .
لە راگەیەندراوێکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی تری گەرما سەرجەم پارێزگاکانی وڵات بگرێتەوە، بە بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما، کە بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە زیاتر لە (50) پلەی سەدی لە ژمارەیەک پارێزگادا .
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە:- ئەم بەرزبوونەوەیە بەهۆی زیادبوونی کاریگەریی دابەزینی گەرمی وەرزییەوەیە، کە بارستە هەوایەکی گەرم و شێدار لەگەڵدایە، و ئەم بەرزبوونەوەیە تا چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت .
لە خوارەوە خشتەی بەرزی پلەی گەرمی پێشبینیکراوی پارێزگاکان خراوەتەروو :-