بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە،لیوا "عومەر عەدنان وائیلی"پشتگیری تەواوی خۆی بۆ دەستەی گومرگ دووپاتکردەوە بۆ بنیادنانی ناوەندێکی بۆ بەستنەوەت سۆنارەکان.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە :- "لیوا عومەر عەدنان وائیلی" پێشوازی کرد ،لە "حەسەن حمود عگێلی " بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی گومرگ.
لەبەیاننامەکەدا ئەوش هاتووە :-کۆبوونەوەکە تاوتوێی دانان و بەستەنەوەی سۆنار وەک سەنتەرێک لە دەروازە سنوورییەکان لەخۆگرتبوو، بەمەبەستی پێداچوونەوە بە ئەزموونی کارکردن بە سیستەمی سۆنار کە لە دەروازە سنوورییەکان کاردەکات.
وائیلی جەختی لەوە کردەوە کە دەستەکە ئامادەیە پاڵپشتی تەواو لە دەستەی گومرگ بکات بە مەبەستی دامەزراندنی سەنتەرەکە بۆ کۆنترۆڵی توندتر بەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکان.