بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە"بەنکین ڕێکانی"وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانی گشتیەکان ،دووپاتیکردەوە کە پڕۆژەی گۆڕەپانی "نسور" یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکان کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ.
لە میانی مەراسیمی دەستپێیەکی پڕۆژەکانی روستەمیە و فراوانکردنی گۆڕەپانی نسور کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی دەکرد "ڕیکانی " لە وتارێکدا رایگەیاند:- پرۆژەی نسور یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژەکان کە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی گرفتی هاتووچۆ.