مەزارگەی کازمیەی پیرۆز ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە پڕۆژەی ڕووپۆشکردنی مەزارگەی پیرۆزی کازمیە بە مەڕمەڕ بڵاودەکاتەوە

ناوخۆ
  • 9-08-2023, 14:14
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، مەزارگەی پیرۆزی کازمیە ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە لەبارەی پڕۆژەی ڕووپۆشکردنی مەزارگەی پیرۆزی کازمی یە بە مەڕ مەڕ بڵاوکردەوە
    ئەمینداریەتی گشتی مەزارگەی پیرۆزی کازمییە ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- ئەو دەنگۆیانەی کە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەم دواییانەدا بڵاوکراوەتەوە کە باس لە تێچوی زۆری پڕۆژەی رووپۆشکردنی مەزارگەی پیرۆزی کازمیە دەکەن بەمەڕمەڕ راستنین.
    ئاماژەی بەوەشکرد :-بەرامبەر ڕاستی، و لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی مێژوویی و ئەخلاقی و یاسایی، دووپاتی دەکەینەوە کە هەموو ئەو ژمارە و بڕە پارە و زانیاریانەی کە بڵاوکراونەتەوە بە تەواوی بێ بنەمان و مەبەستیان بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی شەقامە.
    روونیشیکردۆتەوە کە ئەو کڕانیتە لە ساڵی 2008 وە مەزارگەی پیرۆزی پێ داپۆشراوە بە مەڕمەڕ گۆڕدرابوو، بۆ هەمان ئەو جۆرەی کە لە مزگەوتی پیرۆزی مەککە و مزگەوتی پێغەمبەردا (د.خ) بەکارهاتووە، لەسەر ڕووبەری نزیکەی (1200) مەتر چوارگۆشە.