بەغداد/INA
ئەمڕۆ چوارشەممە،وەزارەتی پەروەردە وادەی خەرجکردنی ئەو بڕە هاوکارییەی کە بۆ خوێندکاران و قوتانیانی ئەو خێزانانەی کە چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە ئاشکراکرد،کە بڕی هاوکارییەکە ٥٠ هەزار دینارە.
"کەریم سەید" وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو یارمەتییە بۆ خوێندکاران و قوتابیانی ئەو خێزانانەیە ، کە چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، کە بڕی ٣٠ هەزار دینار بۆ قوتابیانی سەرەتایی و ٥٠ هەزار دیناریش بۆ قوتابیانی ناوەندی و ئامادەیی خەرجدەکرێت.
روونیشیکردەوە :- کە ئەو یارمەتییانە بەپێی ڕێنماییە تایبەتەکان بۆ قوتابیانی ئەو خێزانانە خەرجدەکرێن کە چاودێری کۆمەڵایەتی دەیگرێتەوە.
ووتیشی"یارمەتییەکە کاتێک ڕادەگیرێت کە ئەگەر قوتابیەکە شکستهێنان یان لەخوێندن دابڕا .
لە درێژەی قسەکانیدا کەریم سەید ووتیشی :-وەزارەتی پەروەردە پرۆسەی ئامادەکاری بۆ خەرجکردن دەگرێتە ئەستۆ، کە کاریگەری دیاری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی وازهێنان و دابران و لەخوێندن بۆ ئەو خێزانانەی کە داهاتیان سنوردار و کەم دەرامەتن.