بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە،دەستەی کۆمیسیاران ڕێنماییەکانی لەبارەی خەرجی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پەسەند کرد.
"جومانە غلای"وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵات هەڵبژاردنەکان ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەنجوومەنی کۆمسیاران ڕێنماییەکانی بۆ خەرجی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٣ پەسەند کرد، کە لەلایەن لیژنەی ئامادەکردنی ڕێنماییەکان بۆ خەرجکردنی دارایی بۆ هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن دیاریکراوە.