بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شیاع سودانى ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، میوانداری کۆبوونەوەی ئاسایی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
لەڕاگەیێندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند: ولە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشکەوتنەکانی رەوشی گشتی عێراق کرا و گفتوگۆیان لەسەر ژمارەیەک دۆسیەی سیاسی و ئابووری و قۆناغەکانی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و پێشینەکانی کرد کە لە سەرووی ئەو پلان و بەرنامانە بوون کە ئامادەکراون، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگترین ئەو ئاستەنگیانە کرا کە ڕووبەڕووی بەرەوپێشچوونی جێبەجێکردن و ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان بوونەتەوە.
هەروەها باس لە گفتوگۆ بەردەوامەکان کرا سەبارەت بە پڕۆژە یاسای نەوت و گاز و ئەنجامی کۆبوونەوە تەکنیکێکەی هەفتەی ڕابردوو کە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هێزە سیاسییەکان و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و شارەزایان و پارێزەران بەڕێوەچوو، هەروەها پەرۆشی حکومەت بۆ بەردەوامبوونی دیالۆگەکان بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای کۆتایی و ئامادەکردنی بۆ پێشکەشکردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران پاش پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە.
لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی ڕێوشوێنەکانی حکومەت کرا بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕی دراو و هەوڵەکانی بۆ بەردەوامبوون لە ڕاونانی گومانلێکراوە گەورەکانی دراو و ئەوانەی کە دەبنە هۆی ناسەقامگیری بازاڕ و ئابووری نیشتمانی.
هەروەها باس لە میکانیزمەکانی داخستنی دەروازە نافەرمییەکان کرا لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنە سیاسییەی کە جێبەجێکراوە بە مەبەستی پشتیوانیکردنی بەرهەمە نا نەوتییەکان بۆ چارەسەرکردنی دارایی یەکلایەنەی بودجەی فیدراڵی.