سەرۆک وەزیران بۆ شاندی پارتی دووپات ل گرنگی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت وەک خۆی دەکاتەوە

سیاسی
  • 8-08-2023, 21:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە،سەروکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بۆ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان،دووپات لە جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت وەک خۆی کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیندڕاوێکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد کە سەردانی بەغدادی پایتەخت کردووە .
    لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات کرا و جەختیان کردەوە لە گرنگی پشتیوانیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامە و سیاسەتە گشتییەکانیدا کە ئامانجی باشترکردنی واقیعی ئابووری و خزمەتگوزاری وڵاتە، لەگەڵ دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان لە خزمەتگوزاری و باشترکردنی بارودۆخیان لە ڕێگەی پەرەپێدانی کەرتە جۆراوجۆر و گرنگەکانەوە هەروەها بەردەوامبوونی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە پشت بەستن بە دەستور.
    لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق کرا و بە پێویست زانینی دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەرانە بۆ بتەوکردنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە هەرێمدا لە گەڵ بەدیهێبانی خواستەکانی هاوڵاتیان.