بەغداد/ INA وسام مەلا
وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە لێژنەیەکی هاوبەشی پێکهێناوە بۆ تاووتوێکردنی هاوردەکردنی گاز لە وڵاتی قەتەڕو تورکمانستان.
وەزیری کارەبا زیاد عەلی فازڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە حکومەت کۆمەڵەبڕیارێکی دەرکرد و لێژنەیەکی هاوبەشیشی لەگەڵ وەزارەتی نەوت پێکهێنا بەسەرۆکایەتی بریکاری وەزارەتی کارەبا بۆکاروباری بەرهەمهێنان و ڕاوێژکارانی کارەبا.
وتیشی کەلێژنەکە دەچێتە وڵاتی تورکمانستان و قەتەڕ و ئەگەری گرێبەستکردن تاووتوێدەکات لەگەڵیاندا.