دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچو كۆچبەران گەڕانەوەی چوارەمین وەجبەی كۆچبەری عێراقیەكانی لەكامپی هۆل لەرۆژئاوای كوردستان راگەیاند. دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچو كۆچبەران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، "تیمەكانی كاری وەزارەت بەهاوكاریو هەماهەنگی لەگەڵ تیمی هاوبەشی وەزارەتی گواستنەوە، پێنج هەزار كۆچبەری عێراقی لەكامپی هۆل لەرۆژئاوای كوردستان گەڕاندووەتەوە". ئاماژەی بەوەشكردووە، گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە لەرێگای قەزای بەعاج-ی سەر بەپارێزگای نەینەواوە بووە. وەزیری كۆچو كۆچبەرانی عێراق رونیشیكردەوە، 70 ئۆتۆمبێلی گواستنەوەو ئۆتۆمبێلی خۆراك بۆگواستنەوەی كەلوپەلی ئاوارەكان دابینكراوە، گەیەنراونەتە كەمپەكانی جەدعە لە باشووری شاری موسڵ.