بەغداد/ INA
وتەبێژی وەزارەت ئەحمەد سەحاف ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ئەوهەواڵانەی ڕەتکردەوەکەگوایا کەسێک لەوەزارەتی دەرەوە دەستنیشان کرابێت بە سەرۆکی لێژنەی دانووستکار لەگەڵ کوێت کەهەڵگری ڕەگەزنامەی کوێتی بێت.
سەحاف لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی چەند ماڵپەڕێکی کۆمەڵایەتی و ژمارەیەکیش لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ناوەڕۆکی توێتی ئەندامێکی پەرلەمانیان بڵاوکردەوەکە گوایا وەزارەتی دەرەوە کەسێکیان دەستنیشان کردووە کە ئەندامی لێژنەی دانووستکاربێت کەهەڵگری ڕەگەزنامەی کوێتیە.
سەحاف جەختی کردەوەلەوەی کە ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین کە دەڵێن بریکاری وەزارەت هەڵگری ڕەگەزنامەی کوێتیە .
هەروەها سحاف داوای لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کرد کە زانیاری ورد لەهەواڵەکانیان بڵاوبکەنەوەو وتیشی وەزارەت لەم حاڵەتانەدا پەنادەباتە بەر یاسا دژبەوانەی موزایەدەی سیاسی دەکەن.