بەغداد/ INA فاتمە ڕەحمە
دامەزرێنەر و سەرۆکی ڤیستڤاڵی عیون بۆ ڕۆشنبیری و هونەر عباس خەفاجی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەشداریکردنی 26 هونەرمەندی عەرەبی پشتڕاستکردەوەکەپازدەهەمین خولی دەبەسترێت خولی مەحمود ئەبوعاس لەژێر ناونیشانی داهێنەران داهێنەری ژیانن بەچاودێری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی .
خەفاجی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ڤیستڤاڵەکە کەلە شانۆی نیشتیمانی و چەند شوێنێکی دی بەڕێوەدەچێت بۆ ماوەی چوارڕۆژ بەردەوام دەبێت لەدەرەوەوناوەوەی وڵات بەشداری تیادادەکەن ، کە 26 هونەرمەندی عەرەبی بەشداری تیادا دەکەن لەوانە ڕانیا یوسف و حۆریە غڕغلی لە میسڕوجینی اسبڕ لەسوریا وژمارەیەکی دیکە، هەروەها خفاجی وتیشی کە لە ڤیستفاڵەکەدا ڕێز لە ژمارەیەک هونەرمەند و ئەدیب وئەکادیمیست و ڕۆژناوەنووس دەنرێت .