بەغداد/INA
وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە داوای لە وەزارەت ولە پارێزگاکان کرد کە سەردانی بکەن بۆ وەرگرتنی ڕێنماییەکانی خەرجکردنی بودجە .
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پاش ڕاستاندن و بڵاوکردنەوەی بودجەی گشتی ژمارە 13 لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێڕاقی کەلە مێژووی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دەرچوو لەژمارەی 4726 داوا لەهەموو وەزارەتەکان و پارێزگاکان دەکەین سەردانی بارەگای وەزارەت بکەن بۆ وەرگرتنی ڕێنماییەکان، وتیشی ئەم داوایە بەفەرمانی وەزیری دارایی تیف سامی محمد دەرکراوە.