بەغداد/ INA
ئاژانسی هەواڵگری لە وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە 6 تیرۆریستی لە نەینەوا دەستگیرکردووە.
بەیاننامەی ئاژانسی هەواڵگری کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەفەرمانی وەزیری ناوخۆ عبدالامیر شمری بە ڕاوەدوونانی چەتەکانی داعش مەفرەزەکانمان هەستان بە دەستگیرکردنی 6 تیرۆریست لە نەینەوا بەپێی بڕیاری مادەی چواری یاسای نەهێشتنی تیرۆر.
وتیشی کە تیرۆریستەکان سەربە دیوانی سەبازی ئەبوجەعفەری ئەنسەڕی و کەرتی عمر فاروق و فیرقەی مئتەو فیرقەی فوڕقان ودادگای موسڵی بەناوشەرعی بوون کە بەپێی زانیاری هەواڵگری ورد دەستگیر کران.
ئەمەو لەدانپیادانانەکانیاندا دانیان نا بەوەی کە سەربە تیرۆریستانی داعش بوونەو ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران، داواشی لە هاووڵاتیان کرد کە بەژمارەتەلەفۆنی 144 زانیاری دەربارەی تیرۆریستان بە لایەنی پەیوەندیدار بگەیەنن.