وەزیری بەرگری لەگەڵ هاوتا ئەمریکیەکەی هاوکاری نێوانیان تاووتوێدەکەن

ئەمنی
  • 8-08-2023, 12:56
  • +A -A

    واشنتۆن/ INA زینە ئیبڕاهیم
    وەزیری بەرگری سابت عەباسی لەگەڵ هاوتا ئەمریکیەکەی لوید جیە اوستن ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی گرێدا بۆ تاووتوێکردنی لایەنی ئەمنی هاوبەش، ئۆستن دەسخۆشی لەو پێشڤەچوونەکرد کە هێزەئەمنیەکانی عێڕاق لە بەرەنگاربوونەوەی داعش بەدەستیان هێناوە.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە وەزیری بەرگری ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکیەکەی لەبارەگای پنتاگۆن لەواشنتۆن لەمیانەی کردنەوەی گفتووگۆی هاوکاری ئەمنی هاوبەش لەنێوان هەردوولا.
    ئۆستن لە میانەی کۆبوونەوەکەدا جەختی کردەوەلەسەرگرنگی پتەوکردنی هاوکاری ئەمنی لەنێوان عێڕاق و ئەمریکا و جەختیش کرایەوەسەر پابەندبوون بە ڕێکەوتننامەی چوارچێوەی ستڕاتیژی نێوان هەردوولا لەساڵی 2008 کەبووە هۆی گواستنەوەی ئەرکەکانی هێزەکانی ئەمریکا بۆ هێزی ڕاهێنەر و گۆڕینەوەی زانیاری هەواڵگری.
    هەروەها ئۆستن جەختیکردەوەسەر پابەندبوون بە ڕاهێنانی هێزە ئەمنیەکان و ئاماژەشی بەوەکرد کە تیرۆریستانی داعش  تاهەنووکە هەڕەشەن .
    ئەمەو شاندی عێڕاقی هاندا بۆ گێڕانەوەی
    ئەوعێڕاقیانەی کەلە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریادا نیشتەجێن.