ههولێرـ INA
ئەمڕۆ سێشەممە 8/8، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچنس، باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق کرد.
نووسینگهی ڕاگهیاندنی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهڕاگهیێندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه ڕاگهیاندووه" سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەی و هەموو پشتگیریی و هاریکارییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.
باڵیۆزی بەریتانیا ئاماژەی بەوە دا کە ئەو لە نزیکەوە ئاگاداری خەبات و قوربانیدانەکانی خەڵکی کوردستانە لە پێناو مافە ڕەواکانی و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان نيشاندا.
چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم ، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون کە ڕۆزی کەیڤ کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت