بەغداد/ INA ویسام مەلا
ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی کە لە چوارچێوەی هەماهەنگیدایە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە هۆکاری بەشداریکردنی چوارچێوەکە بەچەند لیستێک لە هەڵبژاردنەکاندا خستە ڕوو، جەختیشی کردەوەسەر گرنگی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا شێخ هومام حمودی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە یاسای هەڵبژاردنەکان نایەڵێت کە چوارچێوەی هەماهەنگی بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات.
هەروەها وتیشی هاوپەیمانێتیەکانی اێوان لایەنەکانی چوارچێوەکە هەرماوەودوو لیستی دیکەش هەن لەپاڵ لیستەکانی دیکەدا.
هەروەها جەختیشی کردەوەسەر گرنگی بوونی بەشداریەکی فراوان لە هەڵبژاردنەکاندا بۆ گێڕانەوەی متمانە بۆ پڕۆسەی سیاسی.