حەلبوسی و شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان یاساکانی نەوت و غاز و لێبوردنی گشتی تاوتوێی دەکەن

سیاسی
  • 8-08-2023, 11:42
  • +A -A

    به‌غدا- INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان یاساکانی نەوت و غاز و لێبوردنی گشتی تاوتوێ کرد.
    لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە "محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازل میرانی کرد".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی وڵات کرا، هەروەها گرنگی دەرکردنی ئەو یاسایانەی كه‌لە وەرەقەی ڕێککەوتنی سیاسی و بەرنامەی حکومەتدا هاتووە، لەوانەش یاسای نەوت و غاز و یاسای لێبوردن گشتیی وهەموارکردنەوەی و ئەوانی دیکە لە ماوەی داهاتوودا، هەروەها جەختکراوه‌ لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی گفتوگۆی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور.