مه‌نده‌لاوی رۆڵی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌به‌دواچوونكردن و راونانی گه‌نده‌ڵكاران به‌رز ده‌نرخێنێت

سیاسی
  • 8-08-2023, 11:38
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، رۆڵی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌به‌دواداچوون و راونانی گه‌نده‌ڵكاران به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ڕۆڵ و راسپارده‌كانی گه‌وره‌ی مه‌رجعیه‌تی باڵای ئایینی كرده‌وه‌ كه‌هه‌مووان هانده‌دات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی. 

     مه‌نده‌لاوی له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه‌ ده‌ڵێت" رۆڵی ده‌سته‌ی ده‌ستپكای له‌به‌دواداچوون و راونانی گه‌نده‌ڵكاران به‌رز ده‌نرخێنین و ده‌ڵێت" ده‌ستیان به‌هێزه‌وه‌ ده‌گوشین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌م رێبازه‌ بۆ راگرتنی زنجیره‌ی گه‌نده‌ڵی و دانانی سنوورێك بۆی و سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی گه‌لی عێراق.
     هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی مه‌زن و گرنگی مه‌رجعیه‌تی بالای ئایینی وراسپارده‌كانی كرده‌وه‌ كه‌هه‌مووان هانده‌دات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كه‌له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له‌تیرۆر خراپتره‌.