وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند کە ئامادەکاریەکانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن تەواوکردووە

ناوخۆ
  • 8-08-2023, 10:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA ئامینە سلامی 
    وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە سەرجەم ئامادەکاریەکانی بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو تەواوکردووە.
    وتەبێژی وەزارەت کریم سید بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزارەتی پەروەردە پێشوەخت ئامادەکاری کردووە بۆ ساڵی داهاتوو و پڕۆگرامەکانی خوێندنی لەچاپداوە ئەویش پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە.
    وتیشی کە هەموو پێداویستیەکانیش بۆ قوتابیان لە تەختەو پەرتووکی پێویست لەئێستاوە دابینکراون وئاماژەشی بەوەدا کە هەموو کارەکان بەپێی کاتی دیاریکراوی خۆی تەواو دەبن.